ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٨٨ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٣٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٥ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٥ سەنت بوو.