زاری کرمانجی – سیدەکان:
شەوی ڕابردوو، گەنجێکی سنووری گەلی شێخزادانی سەر بەقەزای سیدەکان بەهۆی تەقینی پارچە تەقەمەنییەک برینداربوو و بەشێک لە دەستی چەپی لەدەستدا، بەرپرسی کارگێڕی بنکەی تەندرووستی سیدەکان زانیاری دەخاتەڕوو .
کاروان فەیسەڵ بەرپرسی کارگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” کاتژمێر 10ی شەوی رابردوو، گەنجێک ناوی ” ف ، ن ، ع ” لەدایکبووی 2006ی دانیشتووی گەلی شێخزادانی سەر بەقەزای سیدەکان، بەهۆی تەقینەوەی پارچە تەقەمەنییەک بەسەختی برینداربوو، بەداخەوە دوو پەنجەی دەستی چەپی لەدەستدابوو، بەشێک لە جەستەشی بریندارببوو.
گووتیشی:” دووای چارەسەری سەرەتایی به ئۆتۆمبێلی نەخۆشخانەکەمان بۆچارەسەری پێویست ڕەوانەی فریاکەوتنی سۆران کرا.