زاری كرمانجی- سۆران:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا جەختیان لەسەر پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە (24ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) رایگەیاند، لهگهڵ ئەلپئەرسلان بەیرەکتار، وەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا باسمان له پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگێكی تایبەت بەم بابەتە كرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، جهختمان له برهودان به پهیوهندیی بازرگانیی، بەتایبەتی هەماهەنگیی لە بواری وزەدا كرد.