شاگوڵ رزگار محەمەد
دەرچووی بەشی مێژوو
ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر قۆناخی هەشتەم و كۆتایی پڕۆسەی ئەنفال تێدەپەڕێت، لەو قۆناخەدا كە لە 25ـی ئاب بۆ 6ـی ئەیلوولی ساڵی 1988 درێژەی كێشا، بە ئەنفالی بادینان یان خاتیمەی ئەنفال دەناسرێت، پەلاماری ناوچەكانی دهۆك و زاخۆ و ئامێدی و ئاكرێ و چەندین ناوچەی دیكە دران، هەزاران كەس لەو قۆناخەدا بێسەروشوێنكران و بەشێكی زۆریان رووفاتەكانیان نەهێنراونەتەوە.
دوای تەواوبوونی قۆناخەكانی یەك تاوەكو حەوتی ئەنفال و وەستانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە رۆژی 20ـی ئابی 1988، قۆناخی هەشتەمی دەستیپێكرد كە بە ئەنفالی بادینان دەناسرێت، ئەم قۆناخە لە رۆژی 25ـی ئابی 1988 دەستیپێكرد تاوەكو 6ـی ئەیلوولی 1988 بەردەوام بوو، سنووری زاخۆ، دهۆك، ئەترووش، زاوێتە، ئامێدی، كانی ماسی، باتیفا، دێرەلووك و سەرسەنگی گرتەوە.
ئەنفالكردنی خەڵكی ناوچەكە سەرەتا بە هێرشی بۆمبی ھێشوویی كیمیایی دەستیپێكرد و چەندین گوند و ناوچە كیمیابارانكردن و بەهۆیەوە چەندین كەس گیانیان لەدەستدا.
سەختترین ھێرشی بۆمبی كیمیایی ھێشوویی لە رۆژی 24ـی ئاب بوو بۆ سەر گوندی سپینداری لە قەدپاڵی چیای گارە، كە بە درێژایی 30 كیلۆمەتر بۆردوومانكرا، بەڵام ژمارەی قوربانییەكان لە چاو ئەم بۆردوومانە چڕە كەم بوو ئەویش بەھۆی كە پێشمەرگە توانیان پێشتر خەڵكی ناوچەكە ئاگادار بكەنەوە بە ئامۆژگاری و رێنوێنی خۆپاراستن، بەڵام ئاژەڵەكانیان لەنێوچوون، كێڵگەكانیش وێرانكاران.
لە پڕۆسەی ئەنفالی بادیناندا، زیاتر لە 5 هەزار كەس ئەنفالكران، نزیكەی 60 هەزار كەس ئاوارە و دەربەدەر بوون، 663 گوند بەر پرۆسەی ئەنفال كەوتن، لەنێویاندا 40 گوندی مەسیحی، 81 گوندی كوردانی ئێزدی، 79 گوندی دیكەش كیمیابارانكران.

بەیانی رۆژی 25ـی ئابی 1988 تاوەكو رۆژی 29ـی ئابی زیاتر لە 75 گورز و لێدان بە چەكی كیمیایی لە گوندەكان و چەندین ناوچەدا هەبووە.
بەعسییەكان لە قۆناخی هەشتەمی ئەنفالی بادیناندا، جگە لە كیمیابارانكردن، گۆڕی بەكۆمەڵ و گوللەبارانكردنی بەكۆمەڵیشیان لە چەند گوندێك لە دەڤەری بادینان كرد، لەنێویاندا لە گوندی كورێمێ لە قەزای ئامێدی.