زاری كرمانجی- سۆران:
به‌هۆی كۆچی دوایی باوكی و كچ و خوشكێكی، سه‌رۆكی هه‌رێم پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئاراسته‌ی حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كردووه، تێیدا هاتووه: “پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی به‌ڕێز حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌كه‌م، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوكی و دواتر گیانله‌ده‌ستدانی كچ و خوشكێكی له رووداوێكی دڵته‌زێنی هاتووچۆدا”.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “له‌م خه‌م و كۆسته گه‌وره‌یه و له‌م كاته سه‌خته‌دا، هاوخه‌م و هاوسۆزیانم، له خوای مه‌زن داواكارم گیانی خوالێخۆشبووان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شادبكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به خۆیان و خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت”.