زاری کرمانجی – سیدەکان:
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ماڵێکی لە کوێستانی مێرگەمیر لە سنووری قەزای سیدەکان کردووە و قایمقامی ناوچەکەش دەڵێت:” خێوەتەکەیانی بەتەواوی سووتاندووە، بەڵام کەسی ماڵەکە زیانیان پێنەگەیشتووە.
ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان بەوەکالەت، ڕایگەیاند:” ئەو کەسەی ماڵەکەیان بەر بۆردوومانەکە کەوتووە ناوی موخلیس رەشید بووە و کۆچەری و پیشەی مەڕدار وۆ ئاژەڵدار بووە. لەکاتی بۆردوومانەکە ئەو کەسانە سەرقاڵی ژیانی خۆیان بوونە.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، لەو بۆردومانە چوار چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان ” پەکەکە ” گیانیان لەدەستداوە .
شایەنی باسە، ئەمڕۆ دووەم رووداوی بۆردوومانی “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایە” لە دەڤەرەکە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە،
ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر رێگەی سنینی قەزای سیدەکان کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستدا.