وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەگەری زیادکردنی چەند مادەیەکی تر بۆناو بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ ساڵی داهاتودا بڵاوکردەوە.
شەزەر بەدر بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان لەکۆمپانیای گشتیی خۆراک لەلێدوانێکدا بەپێگەی فوڕات نیوز وتویهتی، “پێشنیازێک هەیە بۆ زیادکردنی مادەی نوێ بۆناو مادەکانی بەرنامەی سەبەتەی خۆراکیی، بەڵام هێشتا ئەو مادانە دیارینەکراون”.
بەدر باسی لەوەکردوە، کۆمپانیاکەیان لەمساڵدا لەسەر دابەشکردنی هەمان مادەی ناو بەرنامەی سەبەتەی خۆراکیی بەردەوامدەبێت، هەر زیادکردن یان باشکردنێک لەبەرنامەکەدا دەکەوێتە ساڵی داهاتوەوە.