وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوە لەو هێلکەیە دەکەن کە هەناردەی دەکەن، ئەوەش بەهۆی دۆزینەوەی دژە زیندەی Nitrofurans “نیترۆفوران” کە دەبێتەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.
وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا رایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان کۆنترۆڵ و رێکاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ هەناردەکردنی هێلکە، بەهۆی ئەوەی فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە ئەم ماددەیەیان تێدایە زیاتر لە 20 ساڵە قەدەغەیە و وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا و لایەنی تەکنیکی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرمانسوڕما کە 20 ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک دژە زیندەی “نایترۆفوران” کە قەدەغەکرابوون لە تورکیا لە وەجبەیەک هێلکەدا بینرا کە هەناردە کرابوون”.