عەمید زیاد قەیسی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵەكانی عێراقی راگەیاندووە ” بە رێنمایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری یەكخستنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ عێراق و ھەرێم كوردستان دراوە، چونكە هەردوولا دەیانەوێت لەسەرتاسەری عێراقدا بە یەك شێواز ئۆتۆمبێل هاوردە بكرێن”.
ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم راگەیاند ” بڕیاردراوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەرێم و عێراقدا یەكبخرێت بە جۆرێك كە بە یەك مۆدێل و مەرج ئۆتۆمبێل هاوردەبكرێن و هەمان رسوومات لەسەرتاسەری عێراقدا بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و جۆرەكانی وەربگیرین”.
گووتیشی ” چەند كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە و دواتر راسپاردە و پێشنیازەكان دەخرێنە بەردەم وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندار كە كاری جدیی لەسەر بكات و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.