زاری كرمانجی-سۆران
لەكاتی شەڕِی داعش ژماریەكی زۆری خێزانە عەڕەبەكانی شارو ناوچەكانی عێڕاق ئاوارەی سنووری ئیدارەی سۆران بوون، تائێستاش چەندین خێزان لە دەڤەرە ماون و خواستی گەڕانەوە ناكەن.
لەمبارەوە عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : ” تا ئێستا زیاتر لە 150 خێزانی ئاوارەی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی عێڕاق لە سنووری ئیدارەی سۆران ماون و نەگەڕاونەتەوە”.
گووتیشی: ” زۆربەی ئەم گهنجه ئاوارە عەڕەبانە بۆ كاركردن روویان لە دوكان و كاری پیشەوەری كردووە، بەمەش فێری زمانی كوردی بوونەو لە دەڤەرەكە هاوشێوەی خەڵكەكە سەرقاڵی كارو كاسبین.