زاری كرمانجی-سۆران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا که به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان، په‌یوه‌ندی و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانه‌كه، دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان به گرنگی و بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئابووری، بازرگانی و ئه‌منی پێكه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه و ئاماده‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها سوپاسی توركیای كرد بۆ پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تایبه‌تی له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز پشتگیری و هاوكارییه‌كانی توركیا له‌بیر ناكات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا گرنگییه‌كی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و به‌غدا و هه‌ولێر گرنگییه‌كی تایبه‌تیان بۆ توركیا هه‌یه. به‌ڕێزیان ستایشی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها سوپاسی ڕۆڵی سه‌رۆك نێچیرڤان بازرانی كرد له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به بایه‌خه‌وه باس له پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه كرا و له‌مباره‌یه‌وه بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.