پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ بەجێگیری ماوەتەوە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 1903 دۆلاری ئەمریکی بەرز بوونەوەی تۆمار کردوو بەم نرخە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 485 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 444 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 423 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 363 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت