پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی، هەروەها گۆڕانكاری بەسەر بەشێك لە جۆرەكانی دیكەی دراودا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 153,500هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 900 تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار 720 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.