زاری کرمانجی – ڕواندز:
م. شەهید سەباح بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/٢٤، پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی سەرزەوی لە ئاستی کوردستان و عێڕاق کە ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز سەرپەرشتی دەکات یارییەکانی دەستپێدەکات لە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە تاوەکو ١١ ی شەو، و یارییەکانی لە یاریگەی قەزای ڕواندز و شاری سۆران ئەنجام دەدرێن.
ئەم پاڵەوانێتیە بە بەشداری ٤٨ یاریزانی پێشکەووتوو و ئاست بەرزی کوردستان و عێڕاق بەڕێوەدەچێت کە پێک هاتوون لە:
- محمد ئەبوزێد
- علی ئەبوزێد
- فارس ئەیاد
- محمد ناسر
- سان تحسین
- عمر تحسین
- یاد تحسین
- ئاڵان سەلام
- علی صباح
- کاک سەرمەد
- کاپتن ناصر
- کاپتن کرار
- عبدلله عمر
جێگەی ئاماژە پێدانە بەشداریکردنی ئەو ژمارەیە زۆرە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێڕاق لەم پاڵەوانێتیە شانازیە بۆ ڕێکخەرانی ئەم پاڵەوانێتیە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گشتی.