زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرۆر بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێكدا سەرۆک وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسڵی گشتی نوێی کرد و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕی.
هەروەها ئاماژە درا بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی هەرێم و ئەمەریکا کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامیی ئەمەریکا دووپات کرایەوە.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی و هەماهەنگیی دوولایەنە نیشاندا.
گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە بوو.