زاری کرمانجی – سیدەکان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەکانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سنووری قەزای سیدەکان کردە ئامانج و دژە تیرۆری کوردستان، ڕاگێندراوێکی بڵاو کردەوە .
کەمێک لەمەوبەر، دژە تیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند:” بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر ڕێگای سنین لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بەوهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی، قەزای سیدەکان خاوەنی 266 گوندە، لەو ڕێژەیەدا تەنها 148 گوندی ئاوەدانە، بەهۆی شەڕ و پێکدادان و نائارامی 118 گوندی دەڤەرەکە چۆڵکراون .