زاری كرمانجی-سۆران
وەك وەستاو پیشەوەرانی چاككردنەوەی ئامێرەكارەباییەكان باسی لێوەدەكەن، بەتایبەت ئەمساڵ خەڵكێكی زۆر روویان تێدەكەن، بەمەبەستی چاككردنەوەی مۆلیدەكانیان.
لای خۆیەوە ئەحمەد مەلا، كە پیشەوەرو شارەزای بواری ئۆتۆمبێل و ئامێرەكانی كارەبایە، بە زاری كرمانجی گووت ” چەند هۆكارێك وادەكات كە مۆلێدەو ئامێرەكان لە كاربكەون، تەنانەت كاریگەری زۆریشی لەسەر مەكینەی ئۆتۆمبێل هەیە، ئەوانیش بریتین لە كوالێتی خراپی بەنزین، رۆن، لەگەڵ ئەم پێداویستیانەی بۆ ئامێركە بەكاری دەهێنن”.
ئەم پیشەوەرە دەشڵێت: ” زۆرجاریش كەمتەر خەمی هاووڵاتییان هۆكارە لە خراپبوونی ئامێرە كارەباییەكانیان، بۆ نموونە لە وانەیە ساڵانە جارێك پشكنین بۆ رۆن و پلاك و بهشهكانی مۆلیدەكانیان نەكەن، یان هەرجۆرە بەنزینێك بێت بەكاری بهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی ئامێرەكە.