زاری كرمانجی-چۆمان
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی چۆمان، ئاشكرای دەكات ” ئەمساڵ بەشێوەیەكی بەرچاو بەربوومی كشتوكاڵی بەتایبەتیش سەوزەواتی وەك تەماتەو خەیار لە سنوورەكەیان داچێندراوەو بەربوومەكانیش باشن تائێستا.
سلێمان عەبدولڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قەزای چۆمان، گووتیشی: ” بەهۆی هەڵكەوتەی ناوچەكەمان و بوونی زەووی كشتوكاڵی لەبارو سەرچاوەی ئاو كانیاوی سازگار، جگەلە خەڵكی خۆجێی ساڵانە ژمارەیەكی زۆری جوتیاران و هاووڵاتییانی شارو شارۆچكەكانی دیكە بۆ بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی روو لە ناوچەكەمان دەكەن، بەپێی پێشبینیەكانمان ئەمساڵ زیاتر لە حەوت هەزار دۆنم زەووی كشتوكاڵی هاوینەی سەوزەوات داچێندراوە، زیاتریش بریتییە لە تەماتە، خەیار، كودی، بەیانجان، بامییە..سەوزەوات بەگشتی”.
ئاماژەی بەوەشدا : ” لەنزیكەوە سەردانی بەربوومی كشتوكاڵی جواتیارانمان كردووە لە سنوورەكەمان، خۆشبەختانە بەروبوومەكە لە گەشەدایەو بوژانەوەی باشی بەخۆیەوە بیینیوە، تائێستا هیچ نەخۆشیەكی وا نەبووە كە زیان بە بەروبوومی جوتیاران بگەیەنێت.