موڕشید برادۆستی – سۆران:
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆستی بەڕێوەبەری تەندرووستی سۆران گۆڕانكاری پێكرا و زاری كرمانجی زانیاری دەخاتەڕوو .
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سۆران كە نەی ویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری تەندرووستی سۆران كرا، د. كاروان جەمال لە پۆستەكەی بەخشرا و د. حەمرین مینە وەك بەڕێوەبەری تەندرووستی سۆران بە شێوەی فەرمی دەست بەكاربوو .
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشی كرد:” د . كاروان جەمال بەڕێوەبەری پێشووی تەندرووستی سۆران، وەك بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی سۆران دیاری كراوە، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لەو پۆستە دەست بەكارببێت.
شایەنی باسە، ژمارەیەك بەڕێوەبەری كارگێڕی لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی حكوومی لە سنووری ئیدارەی سۆران ساڵانێكی زۆرە لە پۆستەكانیانن، تا ئێستا گۆڕانكاریان پێ نەكراوە .