پشتیوان كەریم – سۆران:
بەرپرسی بنكەی ڤێتەرنەری سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند:” بەهۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەر بوون كە ڤایرۆسەكە راستەوخۆ لەئاژەڵانەوە سەرهەڵدەدات و بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ رێگریكردن و تەشەنە نەكردنی ئەم ڤایرۆسە، هەڵمەتێكی سەرتاسەری لە سنووری پارێزگای هەوڵێر دەستی پێكردووە كە رشاندنی هۆڵەكانی ئاژەڵانن .
د. سەیدەوان عومەر ، بەرپرسی بنكەی ڤێتەرنەری سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:” ماوەی چەند رۆژێكە لەسنووری قەزای ناوەندی سۆران و تەواوی گوندەكان دەستمان كردووە بەو هەڵمەتە كردووە، لە پلانماندایە تەواوی گوند و ئاوییەكانی سنوورەكەمان بڕشێنین، ئەمەش رێگری دەكات لە تەشەنە كردنی ڤایرۆس و پەتا لەناو ئاژەڵان .
گووتیشی:” لە ئێستادا هیچ پەتایەكی وەرزی و نوێ لە نێو ئاژەڵان لە سنوورەكەمان سەری هەڵنەداوە، بەڵام بۆ رێگری كرد لەپەتاو پاراستنی ئاژەڵان ئەم هەڵمەتە ئەنجام دەدرێت .”