پشتیوان كەریم – سۆران:
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایگەیاند:” ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ قایمقامی قەزای خەلیفان بەوەكالەت، سەردانی چەند پڕۆژەیەكی لە قەزای خەلیفان كرد و چەند بڕیارێكیدا.
لە راگەندراوەكە ئاماژەی بەوەكراوە، لەو سەردانەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، هەریەكە لە بەڕێوەبەری ئاوی سۆران و بەڕێوەبەری گشت شارەوانییەكان یاوەری سەرپەرشتیاری ئیدارە بوون، چەند پڕۆژەیەكی ئاو لە سنووری قەزای خەلیفانی بە گوژمەی 359 ملیۆن دینار لەلایەن ئیدارەوە جێبەجێ دەكرێت و لە نزیكەوە پڕۆژەكان لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارە بەسەر كرایەوە.
هاوكات، لەسەردانی مەیدانیەكەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بۆ قەزای خەلیفان، چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە گوندی ئاڵانە بەسەر كرایەوە و بڕیاردرا بە خستنەپلانی رێگای سەرەكی گوندی ئاڵانە، هەروەها لە نزیكەوە تەواوی یاریگە چیمەنەكانی دەڤەرەكە بەسەركرایەوە و بۆ ئاگاداربوون لە پرسی نوێكاری و دابینكردنی پێداویستییەكانیان”.