سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
وەرزی گوێز تەکاندنی گوێز لەبەشێکی ناوچەکانی کوردستان دەستیپێکردووە، و ناوچەی ھەورامان ـیش کە گوێزەکەی بەناوبانگە لەئێستادا سەرگەرمی تەکاندن و کۆکردنەوەی گوێزن، تا بیبەنە بازاڕەکان و ساخیبکەنەوە.
گوێز 15 جۆری جیاوازی هەن بەشێکی زۆریان لەناوچەکانی کوردستان دەڕوێندرێن.
لەناوچە گەشتیارییەکان باخەوانەکان گوێزەکانیان دەفرۆشن بە دوکاندارەکان ئەوانیش بە گەشتیارەکانی دەفرۆشنەوە.
داری گوێز روکەشێکی سەرنج راکێشی هەیە، زۆرجار درێژییەکەی دەگاتە 20 مەتر گوێز هەروەها لەنێو توێکڵی گوێزدا مادەکانی وەک( پرۆتین، ڤیتامین، شەکر و چەوری) ھەیە. رێژەی بوونی مادەی( فسفۆر) کە مادەیەکی گرنگی خواردنە لە ناو گوێزدا وەک ڕێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و ھێلکەدا. گەڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوتە دەکات.
گوێز سوودی زۆرە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان لەوانە:
ـ بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گەدە و لە ناو بردنی کرمی گەدە بە سودە.
ـ بۆ لە ناوبردنی ماندوێتی( ٥٠ )گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا دەکوڵێندرێت و لە کاتی گەرماوکردندا سود لەو ئاوەکەی وەردەگیرێت.
ـ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا دەکوڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک دەخۆن.
ـ لە کاتی سک ئێشە، گوێز بەسوودە.
ـ”مورەبای گوێز” لەگەڵ ھەنگوین بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان
بە سوودە.
ـ خواردنی گوێز لەگەڵ مۆز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەھێزبوونی مێشک.