زاری كرمانجی – سۆران :
بەمەبەستی سەلامەتیی و دووربوونی شۆفێران و هاووڵاتییان لە رووداوی نەخوازراو، هاتوچۆی هەولێر چەند رێنمایەكی بۆ شۆفێران دەركرد، بە تایبەت لە كاتی شۆفێریكردن لە رێگا خێراكاندا، یەكێك لە رێنمایەكانیش بەكارهێنانی فول لایتە .
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە رایگەیانداوێكدا چەندین رێنمایی بە مەبەستی گەرەنتیكردنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و شۆفێران دەخاتە روو.
رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە 12 پێكهاتووە و داوا لە شۆفێران دەكات پابەندی جێ بە جێكردنی ئەو خاڵانە بن كە بریتین لە :
1- وەستان و چاوەڕێكردن بە بێ هۆكاری لەناكاو
2- گەڕانەوە بە بەگ بە هەموو شێوەیەك
3- پەڕینەوەی پیادەڕەو و رۆیشتن لەسەری
4- كڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراكان
5- رۆیشتنی ئەو سوارڕەوانەی خێراییان لە 60 كم لە كاتژمێرێكدا كەمترە
6- رۆیشتنی سوارڕەوەكانی بیناسازی و كشتوكاڵی وەك تراكتۆر، دەڕاسە، گرێدەر و شۆفڵ
7- پێچاوپێچكردن، فەرتەڕناش و كێبڕكێ.
8- بەكارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.
9- پێچكردنەوە لە شوێنە تایبەتەكانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەكی دیكەی فریاگوزاری.
10- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.
11- لێدانی فول لایت.
12- لێخوڕینی پایسكیل، مۆپید، سكۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.