بە پێی قسەكانی شارەزایەکی بواری کەشناسی لە رۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان 3 بۆ 4 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە”ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی یەکەم بارستە ھەوای فێنکی ئەم وەرزەوە و بەھۆی چالاکبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە لەسەر رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست کە لە رۆژی ھەینی 25ی ئاب کاریگەرییە سەرەتاییەکانی دەردەکەوێت و پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان 3 بۆ 4 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی گەرما دووردەخاتەوە لەسەر ناوچەکانمان.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “پلەکانی گەرما بەھۆی گەیشتنی سەنتەری ئەم بارستە ھەوایەوە لەناوەراستی ھەفتەی داھاتوودا نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەی خوارەوە لەماوەی ھەفتەی داھاتوودا نزمببنەوە.”
لەسەرەتای ھەفتەکەدا:
ھەولێر / 41 بۆ 42 پلە
سلێمانی / 39 بۆ 40 پلە
دھۆک / 40 بۆ 41 پلە
کەرکوک / 42 بۆ 43 پلە
گەرمیان / 43 بۆ 44 پلە
لەناوەراستی ھەفتەدا:
ھەولێر / 39 بۆ 40 پلە
سلێمانی / 37 بۆ 38 پلە
دھۆک / 38 بۆ 39 پلە
کەرکوک / 40 بۆ 41 پلە
گەرمیان / 42 بۆ 43 پلە