زاری كرمانجی-سۆران:
ئەو كەسانەی كە پورەی هەنگیان هەیە، لەگەڵ رەزو باخی كشتوكاڵی لە گوندەكانی بناری چیای حەسەنبەگ، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكەن، كە ماوەیەكە ورچێك لە سنوورەكە بینراوەو بۆ دەسكەوتن و خواردنی هەنگوین، زیانی بە پورە هەنگەكان گەیاندووە”.
دەشڵێن: ” لە هەمانكاتیشدا زیانی بۆ ترێ و بەربوومی میوەی ڕەزوباخەكانی سنوورەكە هەبووە، بەڵام لە پێناو پاراستنی ئاژەڵە كێوییەكان كەس بە چەك رووبەڕووی نەبووتەوە، بە مەبەستی كوشتنی.