ئاڤان قاسم
هونەر، بریتییە لە داهێنان و خولقاندن، ناتوانیت بە شێوەیەکی ئاشکرا یان نهێنی (خولقاندنی جیهان) کە کاری خواوەندە، وەک ڕێبەرێک یان مۆدێلێک بەکارنەهێنیت.
هونەر، خودی خۆی لەلایەن خواوەند دروستکراوە لە خولقاندنی یەزدانیدا بەشدار دەبێت، توانای ڕکابەری لەگەڵ دروستکراوەکانی خواوەند نییە، هونەر لە پەیوەندی لەگەڵ سروشتدا وەک پەیوەندی لەگەڵ ئایندا وایە.
( ئیلهامی هونەری) سەرچاوەکەی، میژووی بۆ ئاین دەگەڕێتەوە، لە دەمامکی ئەفریقیەکانەو بگرە تا پەیکەرەکانی خودای (یۆنان و ڕۆم)، لەگەڵ ئەو کۆشکانەی کە یادگاری شارستانییە جۆربەجۆرەکانن، وەکو (کاتدارالەکان، کڵێساکان، مزگەوتەکان، یاخود پاگودەکان) کە ناوی پەرستگاکانی ڕۆژھەڵاتی دوورن، لە پاڵ ئەمانەشدا بەشێکی سەرەکی مۆسیقای کلاسیکیش شێوازێکە لە ئاین، واتا خاوەن مێژووێکی دێرینە کە پەیوەندیدارە بە ئاین و ڕەمزە ئاینیەکان.
لە تێڕامانی مرۆڤەوە، هەر هونەرێک دەربڕینێکی ئایینی لەخۆدەگرێت، بێ شک هونەر(خولقاندن)ە، کەواتە مانای (دەربڕینیش) دەگرێتەوە، بەمانای ئەوەی کە هەربەهەمێکی هونەری شێوازێکی دەربرێنە لەلایەن مرۆڤەوە(هونەری دەربرێن)
گشت بابەتەکانی (سۆز، عەشق، ئاشوب، نائومێدی، …هتد) ی هەموو ئەمانە هونەر ئەتوانی لەکارەکانیدا دەریانببرێت، لەولاتر یاسا و دابونەریت و ئەزموونەکان پێمان دەلێن، کە هەرخولقاندن و داهێنانێک یان هەرشێوەیەک کە دەبڕین لە خۆبگرێت دەتوانین بڵێین هونەرە، کە دەکرێت لێکۆڵینەوەی جوانیەکەشی تێدا بەدی بکرێت.
هەر ئەمەش وایکردووە (چێشتلێنانی ئاسایی لە هونەری چێشتلێنان) جێاببێتەوە… .
کەواتە، بوونی جوانی و هونەر پێکەوە جوانی لە هونەری کارکردنی و سوود وەرگرتن لە هونەر لەلایەن مرۆڤ تەواوکەری یەکترین بۆ بەرهەم هێنانی جوانترین.
بەسود وەرگرتن لە پەرتووکی مقدادحمە ساڵح