وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت” پێش ٢٥ی ئەم مانگە له‌لایه‌ن به‌غداوه شایسته داراییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رهوانە دەکرێت”.
پێشەوا هەورامی وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (بغداد یوم)ی راگەیاندووە” پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا و پێش ٢٥ی ئەم مانگە حکومەتی فیدراڵ شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هەرێم بکات”.
وتیشی” پێویستە حکومەتی عێراق بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و نابێت هەرێم وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت”.