زاری کرمانجی-سۆران:
بەپێی بەدواداچوونێکی زاری کرمانجی، نرخی کارتۆنی هێلکە زیاتر لە 20 هەزار دینار بەرز بووەتەوە، ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتییانی لێکەوتۆتەوە.
هێرش ئیسماعیل، خاوەن فرۆشگای کاڵا و خواردەمەنی لە شاری سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لەم ماوەیەدا نرخی هەر کارتۆنێک هێلکە زیاتر لە 20 هەزار دینار بەربووەتەوە، ئەوەش وايكردووه كه بە گرانتر بە کڕیارەکانمان بفرۆشینەوە”.
ئەم خاوەن فرۆشگایە ئاشکراشی دەکات: ” گوایە بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە پەیوەستە بەوەی کە هاوردەی شارەکانی عێراق دەکرێت”.