پشتیوان كەریم – سۆران:
بەرپرسی بنكەی قەرزی بچووك له سۆران، دەڵێت، : تا ئێستا هیچ رێنماییەكمان بۆ نەهاتووە بۆ راگرتنی قەرزی بچوكی گەنجان، بەڵكوو پێویستە لەكاتی دیاری كراو پارەكە بگەڕێنەوە.
فەوزیە دەسكۆ گەردی، بەرپرسی بنكەی قەرزی بچووك لە قەزای سۆران گووتیشی: “پێشتر و لەكاتی قەیرانی دارایی و هەبوونی شەڕی داعش سەرجەم پێشینەكان وەستان بۆ زیاتر لە دووساڵ پێشینەی گەنجانیشی گرتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “تا ئێستا هیچ رێنماییەك بۆ ئێمە نەهاتووە بۆ ئەوەی گەڕاندنەوەی قەرزی بچوكی گەنجان رابگیرێت، ئامانج لەگەڕاندنەوەی قەرزەكەش بۆ ئەوەیە كە داهاتی سندووقەكە زیاد بێت تا گەنجانی دیكە سوودمەند بن بۆ پێدانی پێشینەكەو لە دانانی پڕۆژەی تازە .”
هاوكات: لە ساڵانی رابردوو ژماریەكی زۆر لە گەنجانی بێكار لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان سوودمەند بوون لە وەرگرتنی پێشینەی قەرزی بچووك، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش سەدان گەنج سوودمەند بوونە.