پشتیوان كەریم -سۆران:
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، تا ئێستا لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بەسیستەمی كۆن دەكرێت، تێچووی هەر پاسپۆرتێكیش 25 هەزار دینارە، هەروەها لە ئەگەری بوون بە سیستەمی ئەلیكترۆنی تێچووی هەر پاسپۆرتێك دەبێت بە 91 هەزار دینار.
دیار نییە تاكەی كار بە سیستەمی كۆن دەكرێت، بەڵام رۆژانە كاروباری دەیان هاووڵاتی ڕایی دەكریت كە بەشێكیان پاسپۆرتەكانیان نوێ دەكەنەوە، بەشێكی دیكەش پاسپۆرتی تازە دەردەهێنن.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە دوای تەواوبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت لە پارێزگاكان و كاركردنیان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی، دواتر لە نووسینگەكانی پاسپۆرت لە ئیدارە سەربەخۆكان ڕیكارەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بكرێت بە ئەلیكترۆنی.