ساڵرۆژی ڕێفراندۆم لە ھەموو گەلی كوردستان پیرۆز بێت
پیرۆزە رۆژی ئاسودەیی ویژدان، لە جەنابی سەرۆک بارزانی مەرجەعی باڵای نەتەوەیی و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و گشت ڕێفراندۆم چییەکان.
هەرێمی کوردستان کە وەک کیانێکی نزیک بە ئازادی و سەربەخۆیی، وێرای بوونی قەیرانێکی زۆری دارایی و شەری دژە تروریستی ڕێکخراوی داعش بۆ ماوەی نزیک بە دوو ساڵ بە ڕابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە بەشداری لایەنە سیاسییەکان و تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە خۆشحاڵیەوە لە ٢٥ـی ٩ـی ٢٠١٧ پرۆسەی ڕێفراندۆم بۆ یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی گەلەکەمان بەڕێوەچوو.
بەدەستهێنانی ٩٣٪ دەنگی گەلی کوردستان بە (بەڵئ) بۆ سەربەخۆیی هەموو کوردستان بە گشتی و بۆ خەباتگێرانی سەربەخۆیی کوردستان بە تایبەتی زۆر جێگەی دڵخۆشیی بوو.
پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی تەواوی پڕۆسەکەبوو و هەڵوێستی نەتەوەییانەی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێفراندۆم و ڕاپرسی گشتی بۆ سەربەخۆیی بەرز نرخاند. هەڵوێستی جەنابی سەرۆک نەک تەنها لە لایەن پارتی، بەڵکو لەلایەن تەواوی لایەنی سیاسی و ڕێکخروەکانی مەدەنی و حکومەت و پەرلەمان و یەک بە یەکی خەڵکی کوردستان پاڵپشتی بەدەستهێناو بە شانازیەوە پێشوازی لەو هەڵوێستە نەتەوەییە، لەو ڕێگە یاساییە کرا.
لە پێنج ساڵەی یادی گشتپرسی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی، لە ڕۆژێکی پیرۆزو بۆنەیەکی وەها مەزندا! بهڵێن نوێدهکەینەوه که هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەکەمان و لە پێناو سەقامگیری سیاسی و هاوهەڵوێست کردنی میللەتەکەمان و گەیشتن بە ئازادی و سهربهخۆیی بۆ ساتێکیش لە خەبات و هەڵوێستی نەتەوەیی درێغی نەکەین و بەردەوام دەبین.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان
حهسهن حهدۆ
٢٤ـی ٩ـی ٢٠٢٢