مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی، ڕاگەیاند: بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەرتووك و كورسی (ڕەحلە) گەیشتوونەتە ناو كۆگای پەروەردەی مێرگەسۆر و بەسەر قوتابخانەكان دابەشدەكرێن.
ئەحمەد محەممەد، دەشڵێ: لێژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ ڕێكخستنەوەی میلاكی قوتابخانەكان و بەپێی رێنمای وەزارەتی پەروەردە ئەو لێژنە كاری خۆی دەكات و رێكخستنەوەی میلاكی ئەنجام دەدات و ئەگەر قوتابخانەیەك وانەبێژی زیاد بوو ئەوا هەر قوتابخانەیەك لای خۆیەوە یاداشتێك دەنێرێت بۆ پەروەردە و میلاك رێكدەخرێت و بەسەر قوتابخانەكانی تر دابەش دەكەین كە مامۆستایان كەمە، ئامادەكاریەكانیش بەردەوامن بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، گوتیشی: هەر قوتابخانەیەك پێداویستی هەبێت گەیاندومانەتە لایەنی پەیوەندیدار و لە ماوەیەكی نزیكدا پێداویستیەكان دابین دەكرێن، ئێستا ٢٥٠ كورسی (ڕەحلە) بۆ پەروەردەی مێرگەسۆر دابین كراون و دابەشی سەر قوتابخانانەكان دەكەین، بەتایبەتی ئەوانەی پێویستییان پێ هەیە.