ئامادەکردنی ئومێد گەیلانی
منداڵە خنجیلانەکان زۆر بە جۆش و خڕۆشەوە هەنگاو بەرەو قۆناغێکی نوێی ژیان دەنێن ئەویش خوێندنە، دایک و باوکان ئومێدیان هەیە کە مناڵەکانیان زیرەک و ژیر بن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کە بێگومان ئەو پڕۆسەیە چەندین پێویستی گەرەکە.
گومان لە ئاستی بەرزی مامۆستایانی بەڕێز نیە.
لێ پێویستە وەزارەتی پەروەردە ساڵانە خوولی پەروەردەیی بۆ مامۆستایان بکاتەوە کە پێویستە بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهانی ئەمڕۆ.
پێویستە مامۆستایانی بەڕێز زیاتر بخوێننەوە لەسەر پەروەردەی منداڵ، چونکە تەنها وانە وتنەوە نیە هەروەک چۆن ناوی پڕۆسەکە پەروەردەو فێرکردنە!
زۆر گرنگە پەروەردە ڕێ لە پەڕینەوەی پسپۆڕی بگرێ واتە هەر مامۆستایەو لە پسپۆڕییەکەی خۆی وانە بڵێتەوە بۆ ئەوەی ئامانجەکە بە تەواوی بپێکێ و ئاستی تێگەیشتی قوتابی لوتکەیی بێت.
زۆر گرنگە مامۆستا مامۆستای تەواوی پۆلەکە بێت! بەزیرەک و بەوانەوەش کە تێگەیشتنیان لەسەرخۆیە!
دایکان و باوکان
وەک خێزان پێویستە ژینگەیەکی لە بار بۆ منداڵەکانیان بڕەخسێنن بۆ خوێندن.
پێویستە منداڵەکان بەڕادەی پێویست دوور بخرێنەوە لە مۆبایل و یارییە ئەلیکتڕۆنیەکان.
هەروەها سیستەمێکی خەوو خواردن و خواردنەوەو خوێندن بۆ منداڵەکانیان دابنێن.
گەشتە ئاساییەکانیان بخەنە ڕۆژانی پشوو بۆ ئەوەی منداڵەکانیان پاندی دەوامی قوتابخانە بن.
گرنگە دایکان و باوکانی بەشداری کۆبونەوەکانی قوتابخانە بن کە داوایان لێدەکرێت.
وێڕای بەشداری کردن لە کۆبونەوەی دایکان و باوکان پێویستە جار جار سەردانی قوتابخانە بکەن لە دۆخی قوتابیەکانیان بکۆڵنەوە.
لە پەراوێزی هەموو ئاوانەی وتم ئەگەر پەیوەندییەکی باش لە نێوان و قوتابخانە و دایکان و باوکان هەبێت پڕۆسەکە ئاسانتر بەڕێوە دەچێت….
بەهیوای سەرکەوتن بۆ پڕۆسەی خوێندن لە کوردستان
کوردستانی ئازیزیمان ئاوەدان بێت.