پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممە راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 21ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور دروست ده‌بێت.
راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه لهتۆماركراوهكانی دوێنێ یه‌كشه‌ممە.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌ممە 22ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی.