مەهدی محەممەد – رواندز :
فەرمانگەی ئاوی رواندز، ئاگادارى ئەو ماڵانە دهكاتهوه كە بە زێدەڕۆیی ئاویان راكێشاوە، تا له ماوهى مانگێكدا سەردانی فەرمانگەی ناوبراو بكەن تا بە فەرمی هاوبەشیان بۆ بكرێت.
هۆگر دەرگەڵەیی بەرپرسی فارمانگەی ئاوی رواندز زانیاری زیاتر بە زاری كرمانجی دەدات و دەڵێت : “ئەو ماڵانەی ئاوی زێدەڕۆیان هەیە، ماوەی مانگێكمان بۆ دیاركردوون لە رێكەوتی 20 ی 8 تا 20 ی 9 ی 2023، بۆ ئەوەی سەردانمان بكەن و بە فەرمی هاوبەشی ئاویان بۆ بكرێت، بە پێچەوانەوە دوای ئەو مانگە هەر ماڵێك ئاوی زێدەڕۆی هەبێت بەپێی یاسا هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكەین و ناوەكانیان دەدرێتە داواكاری گشتیی و رووبەرووی سزا دەكرێنەوە،”
بەرپرسی فارمانگەی ئاوی رواندز روونكردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو ماڵانە دەدات كە ئاوی زێدەڕۆیان هەیە و دەڵێ : “ئەو ماڵانە بە بێ هیچ سزایەك و بە فەرمی هاوبەشیان بۆ دەكەین و پێوەری خۆیان دەبەستن.”
ئەو شوێنانەی كە زۆرترین زێدەڕۆی كراوەتە سەر بۆرییەكانی ئاو گەڕەكی (كانی و نەورۆز) ن، هەروەكوو بەرپرسی فارمانگەی ئاوی رواندز باسی دەكات، ئەوەش دەڵێ : “ماڵ بە ماڵ بەدواداچوون دەكەین و زێدەرۆیی سەر ئاو ناهێڵین.”