مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
هاووڵاتییانی ئەو گوندانەی دەكەونە سەر ڕێگەی زرارا و ئەو گەشتیارانەی دێنە سەر ڕووبار گلەی لە خراپی ڕێگەكە دەكەن و داوا دەكەن نۆژەن بكرێتەوە.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی، راگەیاند: لە ماوەیەكی نزیكدا بەشێك لە ڕێگەی كوران- زرارا لە سنووری قەزای قەزای مێرگەسۆر نۆژەن دەكرێتەوە، واتە تەنها ئەو شوێنانە كە خراپ بوونە و چاڵ و قۆرتیان تێكەوتووە قیرتاو دەكرێن.