تانیا سۆفی- سۆران :
كاتێك سەرنجی كتێبخانە گشتی و تایبەتییەكان دەدەین، چەندین پەرتووكی چاپككراو هەیە، لە گشت بوارەكانەوە، جگە لە نووسەرانی كورد، بەرهەمی وەرگێڕدراوی نووسەرانی بیانیش هەیە، خوێنەری كتێبیش دابەشدەبن بەسەر چەند جۆرێك و بەپێی ویست و حەزی خۆیان دەخوێننەوە، ئیدارەی سۆران خاوەنی كتێبخانەیەكی گشتییە و لە قەزاكانی تریش كتێبخانە بوونی هەیە”.
رەفتار حەسەن، بەرێوەبەری كتێبخانە گشتییەكانی ئیدارەی سۆران دەربارەی حەز و ئارەزووی خوێندنەوەی خوێنەران لە ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە ئێستادا ئێمە ناتوانین ئاستی خوێنەر و خوێندنەوە دیاری بكەین، چونكە
بەرێوەبەرایەتیەكەمان تازەیە، جگە لەوەش كتێبخانەكەمان لەژێر نۆژەن كردنەوەبوو، دەكرێت لە داهاتوو كە بەرێوەبەرایەتیمان راگەیاند كتێبخانەكەمان وەك شوێن شیاوی خوێندنەوە و خوێنەر بێت، ئەو كات دیار دەبێت كە ئیدارەی سۆران گرفتی نەبوونی خوێنەرە یان نەبونی شوێنی شیاوە”.
رەفتار حەسەن، باسی لەوەشكرد، لەئێستادا خراپ نییە، بەڵام كەمترە لەو خواستەی ئێمە، پێموایە ئەگەر شوێنێكی شیاو هەبێت ئیدارەی سۆران خوێنەرەی زۆرە.