پشتیوان كەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، لەبارەی هاتنی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ شوێنە ئاینییەكان، دەڵێ، سەدان پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتكاران لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ هەولێر ئامادە كراون.
بارزان میرعەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: هاتنی زیارەتكاران بەرێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە 18ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردووە و بۆ ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت.
بارزان میر عەلی، روونیشكردەوە: بەپێی ئەو هەماهەنگییەی كە كراوە پێشبینی دەكرێت 500 هەزار زیارەتكار سەردانی شوێنە ئایینییەكان بكەن، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری تەواومان كردووە و رۆژانە بە 1500 پاس زیارەتكاران دەگوازرێنەوە .
بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، ئەوەیشی خستەڕوو: خەرجی هەر زیارەتكارێك لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ هەولێر 13 هەزار و لە هەولێر بۆ شوێنە ئایینییەكان 20 هەزار دینارە، بەگشتی تێچووی هەر زیارەتكارێك 37 هەزار دینارە.