مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
بۆ یەكەمینجار پاڵەوانێتییەكی شەترەنج لە دەڤەری بارزان بە بەشداری 22 یاریزان بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەچوو و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بەشداری لە پاڵەوانێتییەكە كرد.
فەرهاد یونس، كە پلەی یەكەمی بە دەستهێنا، بە زاری كرمانجی، راگەیاند: لە خولی شەترەنجی بارزان توانیم بە تێپەراندنی پێنج قۆناغ پلەی یەكەم بەدەست بهێنم و ساڵح ئیبراهیم، دوای چوار بردنەوە پلەی دووەمی بەدەست هێنا و حاجی عارف، پلەی سێیەم و سەردار محەممەد، پلەی چوارەمی بەدەست هێنا.
گوتیشی: لێرەوە زۆر سوپاسی یانەی شەترەنجی خانزاد دەكەم بۆ بەڕێوەبردنی خولەكە، هەروەها سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەكەم كە سپۆنسەری خولەكە بوو.





