پشتیوان كەریم – سۆران:
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژوورێكی كۆگای دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای سۆران گڕی گرت، لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی چەند كارمەندێكی بەرگری شارستانی سۆران زامداربوون و گەیاندرانە نەخۆشخانە.
لەمبارەوە رائید رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” لە رووداوكە زیان بەر پێداویستی و كەلوپەلی پزیشكی كەوت، هەریەك لە تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بنكەی بەرگری شارستانی دیانا، قەزای رواندز، توانرا ئاگرە كۆنترۆڵ بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ” لێكۆڵینەوە لە زیانەمادییەكان دەستی پێكردووە، بەڵام لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە پێنج كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان زامدار بوون، گەیاندارنە نەخۆشخانە تەندروستیان جێگیرە و رەوانەی ماڵەوە كراوون .”