زاری كرمانجی- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، دەڵێت: ترێ میوەیەكی خۆش و بەتامە بۆ وەرزی هاوین و مێوژەكەی بۆ شەوچەرەی زستان، ئەگەر ترێتان خوارد ناوكەكەشی لەگەڵی بە ددان بشكێنن و بیخۆن، لەبەر ئەوەی سوودێكی ئێجگار زۆری هەیە.
د. بەدر قادر، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” خواردنی ترێ چەند سوودێكی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
-یەكێكە لە باشترین میوەكان بۆ كەمخوێنی .
- كارەكانی دڵ، گەدە، ڕیخۆڵە و گورچیلە ڕێكدەخات و بەهێزیان دەكات.
- ئارام بەخشە بۆ ماندوو بوون.
- مێشك چالاك و بەهێز دەكات .
- لەش پاك دەكاتەوە لە ماددە ژەهراوییەكان.
- چاو بەهێز دەكات.
- پێست جوان دەكات.
- پارێزگاری دەكات لە نەخۆشی كۆڵۆن.
- مرۆڤ لە جەڵتەی دڵ دەپارێزێت.
- ڕیخۆڵە نەرم دەكات و قەبزی ناهێڵێت.
- دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسانەكان كە لەش دەپارێزێت لە هەوكردن و تووشبوون بە شێرپەنجە.
- گەدە دەپارێزێت لە چەندین نەخۆشی