محەممەد مەحموود- سۆران:
كارمەندانی كۆمپانیای پاپاگرووپ بۆ دوو مانگ دەبێت پارەیان وەرنەگرتووە، بەو هۆیەوە لە چەند شوێنێكی ئیدارەی سۆران كارەكانیان راگرتبوو، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیاكەش، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد كەوا دەستیان بەكار كردۆتەوە و تەنها چەند شوێنێك ماوە كارەكانیان دەست پێ بكەنەوە.
ئەندازیار نامیق ئیبراهیم، جێگری كۆمپانیای پاپاگرووپ لە ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” تیمەكانمان لە رۆژی هەینییەوە دەستیان بەكار كردن كردۆتەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، تەنها لە ناحیەی سرێشمە لە سنووری قەزای خەلیفان و ناحیەی گۆڕەتوو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و سەنتەری مێرگەسۆر كارەكان دەست پێ نەكراونەتەوە، لە هەوڵداین لەوێش دەست پێ بكرێتەوە.
نامیق ئیبراهیم، گوتیشی: بۆ پارەی كرێكاران و كارمەندانی پاپاگرووپ لە هەوڵداین ئەو بابەتە چارە بكەین.