زاری كرمانجی-سۆران:
ژوورێكی پێداویستی پزیشكی لە كوگای بەرێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای ناوەندی سۆران گڕی گرت.
د.كامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی گوت: ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆی شۆرتی كارەبا ژوورێكی پێداویستی پزیشكی كە پێكهاتبوو لە چەند كەلوپەلیكی سەرەتایی وەكو “لۆكە، باندج و مەوادی پاككەرەوە” گڕی گرت لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران، دەستكرا بە كۆنتڕۆڵكردنی، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.
لەبەر بچووكی ژوورەكە و جۆری لوكە و زۆری دووكەڵ كە رێگر بوو لە كۆنتروڵكردنی ئاگرەكە، چەند كارمەندێكی بەرگری شارستانی سۆران بریندار بوون.