زاری كرمانجی- سۆران
پسپۆڕێكی زانستی خۆراك، نیشانەكان و سەرچاوەكانی كەمی ڤیتامین A ئاشكرا دەكات، ئەم پزیشكە دەشڵێت” ئەم ڤیتامینە یەكێكە لەو ڤیتامینانەی ڕووڵێكی سەرەكی هەیە بۆ تەندروستی پێست و چاو، بەڵام گرنگی تایبەتی دەبینێت لە گەلێك زیندەكارلێك و چالاكی خانەكانی تری جەستە.
د.كامەران رەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەڵێت” گرنگترین نیشانەكانی كەمی ڤیتامین A بریتین لەمانەی خوارەوە:
-وشكبوونەوی چاو و نەمانی توانای فرمێسك ڕژاندن كاتی گریان.
-شەوكوێری، بوونی خاڵی سپی لە چاودا و كێشە لە شەبەكەی.
- زیادبوونی كێشەی نەزۆكی لە هەردوو ڕەگەز، ئەگەری منداڵ لەبارچوون، ڕێژەی نەخۆشی و تێكچوونی جەستە لە كۆرپە.
-دواكەوتنی گەشەی منداڵان. - درەنگ چاك بوونەوە و ساڕێژ بوونی برین.
- وشكبوونەوەی پێست و مووەكانی قژ، شكان و داخورانی نینۆك.
ئەم پزیشكەی پسپۆڕەی خۆراك، لەبارەی گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك بۆ ڤیتامین A دەڵێت” خواردنی جەرگ، ماسی، گۆشت، پەنیر و ماست، سەرچاوەی گرنگە بۆ ئەم ڤیتامینە هەروەها میوە، سەوزەی ڕەنگ پڕتەقاڵی و زەرد وەك گێزەر، قەیسی، كاڵەك، پەتاتە و بیبەری زەرد، سەرچاوەیەكی باشن بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین A.