مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
سبەینێ 20 ی ئاب ی 2023، وەفدێکی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و بەرپرسێکی کوردیش باس لەوە دەکات سبەی وادەی ناردنی پارە بۆ هەرێم ڕادەگەیەنرێت و لەوە زیاتر قبووڵ ناکەین دوا بکەوێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: “سبەینێ وەفدێکی هەرێم دەچێتەوە بەغدا وادەی ناردنی پارە بۆ هەرێم ڕادەگەیەنرێت و هاوکات، دەبێت لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بدرێت.”
ئەوەش دەڵێت : “دەبێت ئیتر یاسای بودجە بەتەواوی و بێ کەموکوڕی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پشکی هەرێم لە بودجە بدرێت.”
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشی دەکات: “وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردووە سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەکانیان ئامادە بکەن، بۆیە دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی هەرێم بدرێت و کاتی ناردنی پارە ڕابگەیەنرێت و دوا نەکەوێت، چونکە چیدی قبووڵی ناکەین”.