له‌بڕیارێكی به‌په‌له‌دا، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی گروپی چهگداریی سه‌رایا سه‌لامی قه‌ده‌غه‌كرد.
موقتەدا سەدر نامەیەکی بۆ بەرپرسی سەرایا سەلام باڵی سەربازی ڕەوتەکەی تەحسین حەمیداوی ناردوەو تێیدا بڕیاریداوه سەرجەم چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئەو گروپە چەکدارییە قەدەغە بكات.
له‌نامه‌كه‌دا سه‌در هۆکاری بڕیارەکەی “بۆ پاراستنی شکۆ”ی سەرایا سەلام گەڕاندۆتەوە.
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا سه‌در ده‌ڵێت ” پێویسته یاسای سزادان بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌ربچێت كه سه‌رپێچی ئه‌و یاسا‌و بڕیاره ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، داوای لهتهحسین حه‌میداوی به‌رپرسی سه‌رایا سه‌لام كردوه به‌زوترینكات بڕیاره‌كه ئاراسته‌ی گشت هێزه‌كانیان بكرێت‌و ڕێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر”.
سەرایا سەلام سه‌ر بهموقتەدا سەدرە، یەکێکە لەگروپەکانی حەشدی شەعبی کە لەناوەڕاستی ساڵی 2014 لەکاتی شەڕی دژی داعش دامەزراوەو چەکدارەکانی لە 15 پارێزگای عێراق بڵاویان پێکراوە.
ئەم بڕیارەی موقتەدا سەدر دوای ئەو دەنگوباسانە هات، كە باس لە هێنانی هێزێكی زۆری ئەمرێكی بڵاو بۆتەوە و ئەگەری هێرش كردنە سەر هێزەكانی نزیك لە ئێران لە ئارادایە.