زاری كرمانجی-سۆران
دوای درووستبوونی ئاسانكارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە شێوەیەكی بەرچاو دەستیان كردەوە بە گەڕاندنەوەی قەرزی كارەبا.
لەمبارەوە ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : ” داشكاندنی 15% قەرزی كارەبا لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پێشنیاری وەزارەتەكەمان، ئاسانكارییەكی باشە بۆ ئەوەی هاوبەشانی كارەبا قەرزەكەیان بگەڕێنەوە”.
ئاشكراشی كرد: ” هاوبەشانی كارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیكەی 79 ملیار دینار قەرزی كارەبایان لەسەرە، بەڵام دوای چەند ئاسانكارییەك لە شێوازی وەرگرتنی كرێی كارەبا مانگانەو دانەوەی برێك لە قەرزەكە لەگەڵی، كاریگەری باشی هەبووە”.
گووتیشی: ” بۆ نموونە تەنها كەمتر لە مانگێكی رابردوودا زیاتر لە 3 ملیار دینار كرێ و قەرزی كارەبا بۆ بەشی فرۆشیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران گەڕێندراوەتەوە.