رەسول دۆلەمەری
ئەم جۆرە جەنگە یەكەم جار لە نێوان بلوكی سۆسیالیستی رۆژهەڵاتی و بلوكی سەرمایەداری رۆژئاوایی سەری هەڵدا، جەنگی سارد دوژمنایەتیەكی شاراوە و دروستكردنی باند و گروپی نهێنییە لە دژی یەكتر.
ئێران لەدوای جەنگی گەرمی نێوان (عێراق و ئێران) كە زیانێكی زۆری بەركەوت بە تەواوی سیاسەتی بەرگری و سیاسەتی دەرەوەی گۆری پەنای برد بۆ دروستكردنی هەژموون و جەنگی سارد.
جەنگی سارد چەندین جۆری هەیە
ئەو جۆرەی كە ئێران بەتەواوەتی پشتی پێ بەستووە زیاتر لە چارێكە سەدەیەكە كاری جددی بۆ دەكات بریتیە لە : (دروستكردنی پارتی سیاسی لە وڵاتانی تر)
ئێران بۆ سەپاندنی هزر و دەستهەڵاتی خۆی هەوڵی دروستكردنی لایەنگر و كۆكردنەوە و ڕێكخستنیان دەدات لەچوارچێوەی پارتێكی سیاسی و مێلیشیا، ئەمەش جۆرێكی ترە لە جەنگی سارد، ئەو میلیشیا و پارتە سیاسییانە هەوڵی بەربەرەكانێ و دژایەتی پارتی سەرەكی و حكوومەت دەدەن، هاووڵاتییان هاندەدەن و كاری سەرەكی ئەوان نەهێشتنی هەستی نەتەوایەتی و ناشیرینكردنی دەستهەڵاتی خۆمالییە.