ڕاوێژکاری چاودێری کۆمەڵایەتی : سواڵکەران دەخرێنە ناو چاودێری کۆمەڵایەتییەوە
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
ڕێژەی هەژاری لە عێراق، سەدا 21 ی تێپەڕ کردووە و ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانیش باس لەوە دەکات، پێشنیارکراوە سواڵکەرانیش بخرێنە ناو چاودێری کۆمەڵایەتییەوە.
سەنا موسەوی، ڕاوێژکاری چاودێری کۆمەڵایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات ڕێژەی هەژاری لە عێراق لەسەدا 21 ە و شهش مليۆن و 500 ههزار کەس مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن.
موسەوی باس لە پێشنیاری تۆمارکردنی ناوی سواڵکەرانیش دەکات بۆ ئەوەی بخرێنە نێو لیستی چاودێری کۆمەڵایەتی و دەڵێت : “پێشنیارێک پێشکەشکراوە بۆ ئەوەی سواڵکەرانیش بخرێنە نێو لیستی چاودێری کۆمەڵایەتی و مووچەیان پێ بدرێت.”
ئاماژەی بەوەش کرد مانگانە ژمارەی ئەو کەسانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لە زیادبوون دان و داواکاری زۆر هەیە، بەتایبەت لە لایەن گەنجانەوە.