شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
سەید عەدنان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارگێڕی ناحیەی دیانا، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” ئەم پلانە لە بەرنامەدا هەیە بەڵام تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە، لە پارێزگای هەولێر بڕیارەکە دەرچووە و غاز کراوە بە کۆبۆن، لە سنووری هەولێر تەنیا ئیدارەی سۆران ماوە جێبەجێ بکرێت، دەنگۆی ئەوەش هەیە ئەم پرسە تاوتوێ بکرێت.
گووتیشی” لە ئێستا ڕۆژانە 16 تۆن غاز بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت، بەڵام رۆژانه پێویستی بە 20 تا 24 تۆن غاز هەیە نهك له دوو رۆژ جارێك، ئەوەی ئێستا دابەش دەکرێت لەگەڵ غازی بازرگانی تێکەڵ دەکرێت، زیاتر لە چەند مانگێکە نرخەکەی لە 9500 نۆ هەزار و پێنج سەد دینار دیاریکراوە و بریکارەکان بەم نرخە دابەشی دەکەن.